راپۆرتێكی هه‌واڵگیری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ كوده‌تاكه به‌درۆده‌خاته‌وه
وێستگه نیوز –
راپۆرتێكی سه‌نته‌ری هه‌واڵگیری له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه به‌ر له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مووزی 2016، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له به‌رنامه‌یدابووه نه‌یاره‌كانی له‌ناو دامه‌زراوه‌ی سوپادا پاكتاو بكات.
ئه‌نجامی راپۆرته هه‌واڵگیرییه‌كه‌ی ئه‌وروپا پێچه‌وانه‌ی لێدوانی ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیایه كه فه‌تحوڵا گیوله‌ن بانگخوزای توركی كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نیشته‌جێیه، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پیلانداڕێژه‌ری كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه بووه.
تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا داوایان له به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه، فه‌تحوڵا گیوله‌ن-یان راده‌ست بكات، به‌ڵام واشنتۆن داوای به‌ڵگه‌ی ئاشكرای سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ناوبراو له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The times"ی به‌ریتانی، له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه هه‌وڵی كوده‌تاكه له‌لایه‌ن نه‌یارانی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ناو دامه‌زراوه‌ی سوپادا ئه‌نجام دراوه، چونكه پێشوه‌خست پێشبینییان كردووه به ئامانج بگیرێن.
به‌وپێیه‌ش بڕیاری كوده‌تاكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ره‌وه دراوه كه لایه‌نگری فه‌تحوڵا گیوله‌نیان تێدایه و به‌شێكیان لایه‌نگری سیستمی عه‌لمانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا به "هه‌لپه‌رست" ناویان هاتووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه بڕیاری ئه‌نجامدانی كوده‌تاكه له‌لایه‌ن فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌وه نه‌دراوه.
راپۆرته هه‌وڵگیرییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه له ساڵی 2014دا ئه‌ردۆغان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆسه‌ر لایه‌نگرانی گیوله‌ن و عه‌لمانییه‌كان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی سوپا دوا مۆڵگه‌ی عه‌لمانییه‌كان بووه له توركیا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:04:47:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1825
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت