شلێری (به‌زمی به‌زم) چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
پاڵه‌وانی شانۆی كۆمیدی (به‌زمی به‌زم) شلێر حسێنی، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا هه‌مووانی سه‌رسام كرد، ئه‌ویش چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی بڵاوكرده‌وه.
شلێر كه دوو وه‌رزه رۆڵ ده‌گێرێت له (به‌زمی به‌زم) دا، له وه‌رزی نوێ‌دا ستایله‌كه‌ی به ته‌واوی گۆڕیویه‌تی ناوبراو له نوێترین ده‌ركه‌وتنی به جلێكی سور و سه‌رنجراكێشه‌وه هه‌وادارانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌رسام كردووه.
شلێر خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له هه‌ولێر ده‌ژی و وه‌ك ئه‌كته‌ر و شانۆكار به‌شداری له چه‌ندین كاری هونه‌ریدا كردووه و له رێگه‌ی (به‌زمی به‌زم) ناوبانگی ده‌ركردووه.
(به‌زمی به‌زم) شانۆیه‌كی كۆمیدییه، له رێگه‌ی چه‌ند ئه‌كته‌رێكه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس په‌خش ده‌كرێت.
PM:06:06:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 25034
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت