فراكسیۆنی پارتی: پێنج رێنمایی تازه بۆ سزاكانی هاتووچۆ ده‌ركران
وێستگه نیوز -
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له هه‌وڵدابوون و توانرا رێنماییه‌كانی پێشووتر رابگیرێت و ٥ رێنمایی تازه بۆ سزاكانی هاتووچۆ ده‌ركراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "فراكسیۆنه‌كه‌مان وه‌ك نوێنه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیریكردنی خه‌ڵك و چینی هه‌ژاران، به ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی خۆی ده‌زانێت، بۆیه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پاڵپشتی هه‌ربڕیارێك ده‌كات كه گوزه‌ران و دۆخی سه‌ختی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت و داوای ڕاگرتنی هه‌ر بڕیارێكیش ده‌كات، كه گوشاری زیاتر له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاونیشتیمانییانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات".
فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: "هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆژی (28/11/2016) هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ، له پێناو ڕاگرتنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ ده‌ریكردبوون، له ڕێگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و ڕاسپاردانه كرد و دوو داواكاریشی خسته به‌رده‌مییان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كه داواكارییه‌كان بریتی بوون له "یه‌كه‌م: ڕێنماییه‌كان ڕابگیرێ و كاری پێنه‌كرێت. دووه‌م، دیراسه‌ی باشتر بكرێت و به‌شێوازێك رێنمایی تازه ده‌ربچێ، كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی كوردستان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "خۆشبه‌ختانه ئه‌وكات له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه، داواكاری یه‌كه‌م جێبه‌جێكرا و رێنماییه‌كان ڕاگیران، ئه‌مه‌یش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینمانه، له ئێستایشدا خاڵی دووه‌م جێبه‌جێ كراوه و دوای دیراسه‌كردنی دۆخی ئابووری و ڕه‌چاوكردنی ئه‌و بارگرانییانه‌ی كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه كه‌وتۆته سه‌رشانی هاونیشتیمانیان، فه‌رمانی وه‌زاری بۆ چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێ ده‌رچووه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی، رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مشێوه‌یه خراونه‌ته‌ڕوو:
1- ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (8)ی ساڵی 2016، تایبه‌ت به (پێبژاردنی سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ، به سیسته‌می پشكی مانگانه) تا ئاساییبوونه‌وه‌ی باری دارایی هه‌رێم.
2 - پێڕه‌وكردنی سیسته‌می به پشككردنی سزاكانی هاتوچۆ، له‌سه‌ر گشت ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هه‌رێم.
3- سزاكان دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر (12) پشكی ساڵانه و ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، گشت سزا تۆماركراوه‌كان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل بدرێت.
4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ ڕاده‌سپێردرێت، به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هه‌رێم، له‌سه‌ر ڕێكخستنی لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه.
5- ئه‌م سیسته‌مه به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت و دوای ڕه‌زامه‌ندبوونی خاوه‌ن ئۆتۆمبێل، ده‌بێت پابه‌ندبێت به سیسته‌مه‌كه و هه‌ر سزایه‌كی نوێ له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه تۆمار بكرێت، پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا بدرێت.
PM:06:18:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2893
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت