سەلاحەدین بەهادین: پێویستە بیر لە پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک نەکرێتەوە
وێستگه نیوز ـ
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، ده‌رفه‌ت بۆ به‌رده‌وام بوونی ناكۆكیه‌كان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، دەشڵێت: "پێویستە لەکاتی گۆڕانکارییەکاندا بیر لە پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک نەکرێتەوە".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2017، له‌شاری سلێمانی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پێشوازی له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
ده‌شڵێت: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئامانج لێی تاوتوێكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه بوو، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌رچی زوو گه‌یشتن به رێكه‌وتن له نێوان سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و روونییشكرده‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی كۆتایه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌و واده‌یه به دواوه له عیراق و ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن هیچ ده‌رفتێك نه‌ماوه بۆ به‌رده‌وام بوونی ناكۆكییه‌كان و موزایه‌داتی سیاسی به‌سه‌ر یه‌كتری دا.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: پێویسته له كاتی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بیر له په‌راوێزخستنی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی له كایه سیاسییه نوێكه‌دا نه‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، كه له هه‌مان كاتدا به‌پرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه نیشتمانیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه جارێكی تر گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرده‌وه‌ته‌وه به‌رز نرخاند.
جێی ئاماژه‌یه د. عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له سلێمانی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
PM:06:29:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1127
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت