داوای 142 ساڵ زیندانی بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
داواكاری گشتی شاری ئامه‌د داوایكرد سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان 142 ساڵ زیندانی بكرێت و ڤیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان 80 ساڵ زیندانی بكرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كه سه‌ر به حكومه‌تی توركیایه بڵاویكرده‌وه كه "له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئامه‌ده‌و به‌ڕێوه‌ده‌برێت، سكاڵانامه‌یه‌ك دژی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په تۆماركراوه و تیایدا داواكاری گشتی شاری ئامه‌د داوای سزای 43 بۆ 142 ساڵ زیندانی بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و سزای 30 بۆ 83 ساڵ بۆ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په كردووه".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 2016/11/4 هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" و نۆ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و پارته‌یان ده‌ستگیركرد، دواتر ئیمام تاشچییه‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌یان له بازنه‌ی ئامه‌د ده‌ستگیركرد و ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان بۆ 11 په‌رله‌مانتار به‌رز بووه‌وه.
ده‌میرتاش و هاوه‌ڵه‌كانی دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ریان و به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی و پشتیوانی به پارتی كرێكارانی كوردستان كه سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر خه‌باتی چه‌كداری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد ده‌ستپێكردووه، ده‌ستگیركران.
لای خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی گه‌لان ره‌تیكرده‌وه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان بێت و خودی ده‌میرتاش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی دژایه‌تیكردنی پرۆژه‌ی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه سزا ده‌درێت.
دوای شكستهێنانی ئاگربه‌ست له هاوینی 2015دا جارێكی تر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه كه یه‌كه‌مجار له ساڵی 1984 به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ستی پێكرد و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
PM:06:51:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1441
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت