گه‌نجێك به 12 گولـله كوژرا
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی یاریده‌ده‌ریه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری قه‌زاو ناحیه‌كان رایگه‌یاند كه ته‌رمی گه‌نجێك له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه كه 12 گولـله به جه‌سته‌یه‌وه نراوه.
نه‌قیب سائیب سه‌لام، وته‌بێژی یاریده‌ده‌ریه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری قه‌زا و ناحیه‌كان، به وێستگه نیوزی وت: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانیه‌وه ته‌رمی گه‌نجێك له یه‌كێك له باخه‌كانی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین دۆزراوه‌ته‌وه‌ته‌وه".
نه‌قیب سائیب سه‌لام وتی: "گه‌نجه‌كه ناوی (گ.ی)ه و له‌دایكبووی ساڵی 1994ه و خه‌ڵكی سلێمانییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
نه‌قیب سائیب سه‌لام راشیگه‌یاند كه باوكی گه‌نجه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردووه و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه.
PM:07:27:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3514
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت