رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بەشێکی باشوری كه‌ركوك له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاككرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
ده‌زگای گشتی كاروباری مین رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی ده‌زگاكه‌یانه‌وه به‌شێكی زۆری باشووری كه‌ركوكی له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاككردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای گشتی كاروباری میندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین به ئاماده‌بونی عوبێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌كنیكی پێشوازی له وه‌فدێكی رێكخراوی (FSD) ی سویسڕی بۆ كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبون له خاتوو ڤالێر، به‌رپرسی چالاكیه‌كانی ئێف ئێس دی و ئه‌ڵیكس، به‌رپرسی به‌رنامه‌ی ئێف ئێسدی له عیراق كرد.
هه‌روه‌ك هاتووه: سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد كه به‌ده‌وام هاوكاری ده‌زگابوون له كاره‌كانیان و پاكردنه‌وه‌ی ناوچه پیسبووه‌كان به مین و ته‌قه‌مه‌نی به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر ده‌ستی داعش ئازادی كردونه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ناوچه‌ی پیسبوون به مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌وه ناوچه‌كانیان.
له درێژه‌ی قسه‌كانی دا، سه‌رۆكی ده‌زگا ته‌ئكیدی له كاركردن له رێكخراوی ناوبراو كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستان له ژێر سه‌رپه‌رشتی و رێنماییه‌كانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین هیواشی خواست به‌خێرایی بتوانن به‌هاوكاری رێكخراوه ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كۆتایی به‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه بهێنن كه له كوردستاندا هه‌ن.
لای خۆشیه‌وه خاتوو ڤالێر به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكیه‌كانی FSD رایگه‌یاند: ئه‌وان توانیویانه به‌هاوكاری ده‌زگای مین به‌شی زۆری ئه‌وناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و خوارووی كه‌ركوك كۆنتڕۆڵی كردوه‌ته‌وه پاكی بكه‌نه‌وه و دوباره خه‌ڵكه‌كه‌ی زه‌ویه‌كانیان بۆ كشت‌وكال كردن به كار بهێنه‌وه و سودی لێببینن.
هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌مه‌ودوا ده‌یانه‌وێت كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان فراونتر و خێراتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه شوێنه پیسوبه‌كان پاكبكرێنه‌وه و ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانیان دوباره ژیان بۆ ناوچه پیسبوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه".
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شیاندا رایگه‌یاند: هه‌ر شوێنێكی پیسبووو به مین و ته‌قه‌مه‌نی كه ده‌زگای مین بۆیان دیاری بكات ئه‌وان ئاماده‌ن كاری تێدابكه‌ن و پاكی بكه‌نه‌وه.
PM:08:03:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1499
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت