گه‌نجێكی كورد بوه خاوه‌ن خه‌ڵاتی كیا مۆتۆرز
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای "نیم" بریكاری فه‌رمیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیا-ی دایك، له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی "لێخوڕینێكی به‌خته‌وه‌ر به‌ره‌و ئوسترالیا Lucky Drive to Australia"، هه‌ڵسا به سازكردنی پێشبڕكێی "جوانترین وێنه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كیا بگره"، كه ساڵانه كۆمپانیای كیا مۆتۆرز هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا سازی ده‌كات.
له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و پێشبڕكێیه ئه‌نجام درا و رائید خۆشناو، بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م، كه ئه‌ویش گه‌شتێكه بۆ شاری میلبۆرن-ی ئوسترالیا بۆ ئاماده‌بوون له یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا بۆ ساڵی 2017.
پێویسته بووترێ كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سپۆنسه‌ری فه‌رمیی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا-یه له یه‌كه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌وه تا ئێستا، كۆمپانیای كیا مۆتۆرز ساڵانه زیاتر له 100 ئۆتۆمبێلی جۆری كیای مۆدێل نوێ پێشكه‌ش به یه‌كێتیی ئوسترالیا بۆ تێنس ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێًكی له‌بار و ئارام، بۆ یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی تێنس و گه‌وره به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه هه‌رگیز له یاد نه‌كرێ.
له ساڵی 2006 یشه‌وه تا ئێستا، یاریزانی تێنسی لاوی ئیسپانی "رافائیل نادال" باڵیۆزی هێمای بازرگانیی جیهانی بۆ كۆمپانیای كیا مۆتۆرزه، هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه هاوكاربوون بۆ گه‌یاندنی دروشمی هێمای بازرگانیی كیا "توانایی له‌سه‌ر سه‌رسووڕمان" به سه‌رانسه‌ری جیهان.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل "NIM Automotive Trading Co. " بریكاری فه‌رمیی كیا مۆتۆرزه له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تگوزاریی دوای فرۆشتن پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م مۆدێله‌كانی كیا ده‌كات به گه‌ره‌نتیی كارگه و چاككردنه‌وه، له ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنی كادری قاڵبوو له ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی مۆڵه‌ت پێدراو له كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی دایك، به‌شی چاككردنه‌وه‌ی نیم پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵیشی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م مۆدێله‌كانی كیا.
PM:08:15:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 7395
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت