"هۆكاری خاو به‌ڕێوه‌چوونی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان ئاشكراکرا"
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو گۆڕان و یه‌كێتیدا ئاڕاسته هه‌یه كه نایه‌وێت رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی وه‌ك خۆی بچێته پێشه‌وه.
سامان گه‌رمیانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا رایگه‌یاند "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی به‌وانه‌شی كه ناڕازی بوون له ڕێككه‌وتنامه‌كه ئیمزامان كردووه و قبوڵمان كردووه به ته‌واوی بڕگه‌كانیه‌وه به‌ڵام له‌ناو هه‌ردوولادا ساردی هه‌یه له به‌ڕێوه‌چوونی رێككه‌وتنه‌كه".
وتیشی: "له‌سه‌ره‌تاوه رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوی باشی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پرۆسه‌كه باش چووه پێشه‌وه، به‌ڵام دوای خاوی له به‌ڕێوه‌چوونیدا بیندرا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی ئه‌ركی هه‌ردوو حزبه‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا به‌دوای هۆكاره‌كانی ئه‌و خاو به‌ڕێوه‌چوونه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا بگه‌رێن.
دوای ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی رێككه‌وتننه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه هه‌مواركرایه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی ئایاری ساڵی 2016 گۆڕان و یه‌كێتی به فه‌رمی ئیمزا رێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له 25 ماده و بڕگه‌ی جیا پێكدێت و باسی له هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه‌كان و شێوازی حوكم له هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردووه.
PM:08:23:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1930
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت