سبه‌ینێ به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگایەکی په‌روه‌رده‌یی داده‌نرێت
وێستگه نیوز ـ
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2017، به چاودێری وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی داده‌نرێت.
شۆڕش غه‌فوری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به چاودێری د. پشتیوان سـادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی له ناحیه‌ی رزگاری داده‌نرێت كه له لایه‌ن (رێكخراوی كویكا)ی وڵاتی كۆریای باشووره‌وه دروست ده‌كرێت.
وتیشی: "به‌م بۆنه‌وه مه‌راسیمێكی گه‌وره ساز ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و كۆریا له هه‌رێم و رێكخراوی كویكا به‌شدار و وته‌یان ده‌بێت و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیش رێكده‌خرێت".
PM:08:41:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت