فڕۆكه‌یه‌ك به هه‌ڵه ده‌یان كه‌سی كوشت
وێستگه نیوز –
سوپای نه‌یجیریا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به هه‌ڵه بۆردوومانی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر و كارمه‌ندانی فریاگوزاری كردووه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
جه‌نه‌راڵ لاكی ئیرابۆر له سوپای نه‌یجیریا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌یجیریا كه له ئه‌ركدا بووه بۆ بۆردوومانكردنی چه‌كدارانی رێكخراوی بۆكۆ حه‌رام، له شارۆچكه‌ی رانی ویلایه‌تی بۆرنۆی باكووری خۆرهه‌ڵاتی نه‌یجیریا له نزیك سنووری كامیرۆن، به هه‌ڵه بۆردوومانی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر و كارمه‌ندانی فریاگوزاری كردووه.
جه‌نه‌راڵ لاكی ئیرابۆر وتی: "له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌م هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندانی فریاگوزاری برینداربوون كه به‌شێكیان هاوڵاتی نه‌یجرین و له‌گه‌ڵ رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور كاریان ده‌كرد"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان ئاشكرا بكات.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور رایگه‌یاند كه "تیمه‌كانی رێكخراوه‌كه كوژرانی 50 كه‌س و برینداربوونی 120ی تریان تۆماركردووه".
هاوكات ئاژانسی فرانس پرێس له زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه كه لانی كه‌م 25 كه‌س كوژراون.
میدیاكانی وڵاتی نه‌یجیریاش بڵاویان كرده‌وه كه له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون.
شایه‌تحاڵێكی تر رایگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردوومانكردنی كامپێكی په‌نابه‌ران به هه‌ڵه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی نه‌یجیریا ده‌یان كه‌س كوژران.
جه‌نه‌راڵ لاكی ئیرابۆر كه به‌رپرسی مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاخیبوونه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی نه‌یجیریا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌پشتبه‌ستن به زانیاری جوگرافی ده‌رباره‌ی بوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام فه‌رمانی بۆردوومانكردنه‌كه‌ی داوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:55:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت