به وێنه.. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به 892 خوێندكار به‌خشرا
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له هۆڵی بۆنه‌كان مه‌راسیمی دووهه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆ بۆ ساڵی (2015 - 2016) به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا بڕوانامه به 892 خوێندكار له به‌شه جیا جیاكانی زانكۆی گه‌رمیان به‌خشرا.
قایمقامییه‌تی كه‌لار له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2017، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار به ئاماده‌بوونی شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رپرسانی زانكۆی گه‌رمیان و به‌رپرسانی حكومی حزبی ناوچه‌كه، مه‌راسیمی دووه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆ بۆ ساڵی (2015 - 2016) به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: له مه‌راسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به 892 خوێندكاری 21 به‌ش له كۆلێژه‌كانی (په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت، زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان) به‌خشرا.
PM:09:02:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت