له رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوز -
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای نێوان ناحیه‌ی (سه‌نگه‌سه‌رـ ده‌ربه‌ندی رانیه) دوو كه‌س برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه كه "سه‌عات 4:15 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان ناحیه‌ی (سه‌نگه‌سه‌رـ ده‌ربه‌ندی رانیه) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب قه‌مه‌ره) و (ماتۆڕسكیلێكی سێ ته‌گه‌ره) خۆیان به‌یه‌كدا كێشا".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "به‌و هۆیه‌وه شۆفێری هه‌ردوولا برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ كران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "یه‌كێك له برینداره‌كان به هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستی بۆ سلێمانی به‌ڕێكرا و له‌سه‌ر رووداوه‌كه رێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
PM:09:11:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1649
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت