ده‌ست به‌سه‌ر موڵكی سه‌دان سه‌رمایه‌داردا ده‌گیرێت
وێستگه نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، تا ئێستا بڕێكی زۆر كه‌می ئه‌و قه‌رزه‌ی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان كه له حكومه‌تیان وه‌رگرتبوو گه‌راندویانه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "بانكه بازرگانییه‌كان نوسراویان كردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ره‌هن و موڵكانه‌ی له بری قه‌رزه‌كه دایانناوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه"
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاندووه: بانكه بازرگانیه‌كان نوسراویان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه بۆ گرتنه به‌ری هه‌نگاوی دووه‌م كه ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ره‌هن و موڵكانه‌یه كه له بڕی قه‌رزه‌كه دایان ناوه، وتیشی: "تا ئێستا ئه‌نجومه‌ن وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕِوو: بیانوی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كان ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌وانیش قه‌رزارن و پاره‌یان نیه، وتیشی: "دووباره داوایان لێده‌كه‌ینه‌وه پاره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه به‌خۆشی ئه‌گه‌رنا له قۆناخی دووه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی له بڕی قه‌رزه‌كه وه‌ك ره‌هن دایان ناوه ده‌یانخه‌ینه موزایه‌ده و ده‌یانفرۆشین بۆ ئه‌وه‌ش قانوون پشتیوانیمان لێ ده‌كات".
پێشووتر له چاكسازسیه‌كانیدا له دوو نوسراودا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كردبویه‌وه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی پاره‌كه‌یان به قه‌رز وه‌رگرتووه تا كۆتایی 2016 پاره‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی بانكه بازرگانیه‌كان جه‌ختی كرده‌وه سه‌رمایه‌داره‌كان گوێیان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان نه‌داوه، وتیشی: "ئه‌گه‌ر ته‌نها سوده‌كانی ئه‌و قه‌رزانه‌یان بۆ گه‌راندبونایته‌وه ئێمه داوای ئه‌سڵی قه‌رزه‌كه‌شمان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌شیان نه‌كردووه گوایه قه‌یرانه گه‌ڕانه‌وه‌ی سوده‌كه‌شیان راگرتووه".
ئه‌و پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی پاره زۆر بووه بۆیه ئیجرائاتی وا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه، وتیشی: وردبینی باش له‌و پرسه نه‌كراوه و ئیجرائاتی پێویستیش له ماوه‌ی رابردوودا نه‌كراوه بۆیه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌و 730 ملیار دیناره‌ی دراوه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار و 700 بازرگان و سه‌رمایه‌دار كه له نێویاندا سه‌رمایه‌داری زۆر گه‌ووره هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا نیگه‌رانن له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر موڵكه‌كانیان بگیرێت چونكه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت وا رێكه‌وتوون تا چه‌ند مانگێكی تر قه‌رزه‌كانیان نه‌ده‌نه‌وه.
PM:10:12:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4866
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت