وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌ك ده‌ركرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایه‌كی نوێی له باره‌ی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌ك ده‌ركرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دوای ده‌وامی فه‌رمی و رۆژه پشووه‌كان ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی هه‌ردوو رێنمایی جیاواز ژماره (6، 7)ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه واژۆی ڕابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه‌كاله‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و له 16ی كانوونی دووه‌می 2017 ده‌رچووه، ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان لقی (هه‌ولێر و سلێمانی) كراوه و تیایدا ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له دوای ده‌وامی فه‌رمی و رۆژه پشووه‌كان ده‌مێنێته‌وه یان كاری گواستنه‌وه‌ی سیوله‌ی نه‌ختینه‌یی له نێوان بانكه‌كان ده‌كه‌ن.
به پێی رێنمایه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له دوای ده‌وامی فه‌رمی یان رۆژه پشووه‌كان هه‌ڵده‌ستن به خه‌رجكردنی مووچه‌ی چین و توێژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌رجێك فه‌رمانی كارگێڕی مانه‌وه یان خه‌رجكردنیان هه‌بێت چ به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، خه‌زنه‌دار، یاخود هه‌ر جۆره فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی له هه‌رپله‌یه‌كدا بێت، به پێی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن كه له رێنماییه‌كه‌دا هاتووه بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رجده‌كرێت.
ده‌قی رێنماییه‌كه:
PM:11:02:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4546
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت