نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشهممه 18ی کانونی دووەمی 2017، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكا 52 دۆلار و 67 سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی 30 تشرینی دووەمی 2016 وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001ەوە رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.
رۆژی شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2017 وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
AM:08:35:18/01/2017
ئهم بابهته 1565
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت