گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی زیندانێكی ژنان له به‌رازیل كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز ـ
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به ژماره‌یه‌ك ژنانی زیندانیكراو له به‌رازیل بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژنانی زیندانی كولونیا بانیل سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه له دژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دادی به‌رازیل.
رۆژنامه‌كانی به‌رازیل، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌یان به ئاماژه‌یه‌كی روون بۆ شكستی لایه‌نی ئه‌منی ناو زیندانه‌كان هه‌ژمار كردووه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنانی زیندانیكراو، سه‌رقاڵی كێشانی جگه‌ره‌ی ماریجوانان و مه‌ی ده‌خۆنه‌وه و یه‌كێكیان مادده‌ی هۆشبه‌ری كۆكایین به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌ش ده‌كات و هه‌شیانه سه‌رقاڵی سێڵفی و وێنه گرتنه.
AM:08:48:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 14765
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت