ئه‌ردۆغان: هه‌ر كه‌سێك كارێكی خراپ بكات باجه‌كه‌ی ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، ئیتر له‌م وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك كارێكی خراپی ئه‌نجام دابێت، ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات، له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسادا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا ده‌كرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بینای دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروستكرابوون، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''ئیتر له‌م وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك كه كارێكی خراپی ئه‌نجام دابێت، ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات، له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسادا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا ده‌كرێت، ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ره‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ، باشترین نیشانده‌ری ئه‌مه‌یه''.
ئه‌ردۆغان وتیشی: "ئه‌و رووداوانه‌ی له ساڵی 2013ه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌سه‌رماندا هاتووه نیشانی ده‌ده‌ن كه توركیا له به‌ره‌نگاری سه‌ربه‌خۆیی نوێدایه، ئه‌مجاره موخاته‌به‌كه‌مان ئه‌و دوژمنانه نین كه به‌ناو و سه‌ربازی خۆیانه‌وه رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانن كه دارده‌ستی ئه‌وانن، ته‌ماشای ناو و وته‌كانیان مه‌كه‌ن كه جیاوازن، په‌كه‌كه، داعش، فه‌تۆ، یه‌په‌گه، ده‌هه‌كه‌په-جه و ئه‌وانی دیكه هه‌موویان سیناریۆی هه‌مان گه‌مه‌ن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "وه‌ك چۆن له 2013دا مه‌یدانمان بۆ گێره‌شێوێنه‌كانی رووداوه‌كانی پاركی گه‌زی چۆڵنه‌كرد، وه‌ك چۆن سه‌رمان بۆ ئه‌وانه دانه‌نه‌واند كه له 17 و 25ی كانوونی یه‌كه‌مدا به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی كوده‌تا به‌سه‌ر یاسادا هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان، وه‌ك چۆن رێگه‌مان نه‌دا به‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان، هه‌ڵبژاردنی گشتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا هه‌وڵی رووخاندنی ئێمه‌یاندا، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا له 15ی ته‌مووزدا شكستمان به ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا هێنا، وه‌ك چۆن ترسمان له گه‌رووی ئه‌وانه‌دا چاندووه كه ده‌یانه‌وێت له سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ناوچه‌ی تیرۆر پێكبهێنن، فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانی ئابووری، سیناریۆكانی سووریا و عیراق و گه‌مه‌كانی ناوچه‌كه ته‌ختی زه‌وی ده‌كه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه و وتی: ''هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌مان رێگرییكردن له توركیا و ئاسته‌نگ خستنه به‌رده‌ممان و زیان گه‌یاندنه به ئامانجه‌كانی ساڵی 2023، به‌ڵام پێیان ناكرێت. ئێمه نایبینین به‌ڵام خوا یار بێت نه‌وه‌كانمان به‌چاوی خۆیان ئه‌و رۆژانه ده‌بینن. خوا یاربێت له ساڵی 2053 و 2071 رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له ئامانجه‌كان ده‌بینن".
سه‌باره‌ت به سێكته‌ری ئابووری ئه‌ردۆغان وتی: ''ئه‌وانه‌ی له ئێستادا خاوه‌نی سێكته‌ری ئابووریین، ئه‌گه‌ر قه‌رزی پێویست به وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌ده‌ن، كێ چی ده‌ڵێت با بڵێت، ئێمه و حكومه‌ت دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه''.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "كه‌سانێك هه‌ن قسه‌كانی منیان پێ خۆش نییه و خۆشحاڵ نین به‌وته‌كانم، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كیان ده‌ڵێن 'ئێوه وه‌ك سه‌ركۆمار ئه‌وانه باس مه‌كه، كه‌سانی دیكه قسه‌ی ئاوا ده‌كه‌ن...'، جا چۆن شتی وا ده‌بێت، من له پێگه‌یه‌كی به‌رپرسانه‌دام. ئایا ده‌بێت من ئه‌و شتانه باس نه‌كه‌م؟ كاتێك ئه‌م گه‌له ده‌نگی پێمان دا وتی 'تا كۆتایی داكۆكی له مافه‌كانمان بكه‌ن'، ئێمه‌ش ناچارین داكۆكیان لێ بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی بێویژدانانه پاره به‌كار ده‌هێنن من به 'دروستكردنی تیرۆری ئابووری' وه‌سفیان ده‌كه‌م، ئه‌مه ئه‌وه‌یه جگه له‌وه روونكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی نییه".
تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دواخستن و درێژه‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له سووریا و عیراق، بۆ سه‌لامه‌تی و خێری خه‌ڵكانی ئه‌م وڵاته نییه و رایگه‌یاند ''ئیدی ئه‌وه بووه‌ته راستییه‌كی ئاشكرا كه نیه‌تی ئه‌وه هه‌یه له وڵاته‌كه‌ماندا زه‌مینه ئاماده‌بكه‌ن بۆ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی تیرۆر، ئه‌و كاردانه‌وه نامۆیانه‌ی به‌رامبه‌ر دابه‌زینی توركیا بۆ گۆڕه‌پانه‌كه له ئارادان، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكدانی ئه‌و گه‌مه‌یه".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵكشانی نرخی دراوه‌كانیش وتی: ''ئیستانبوڵ كه گرنگترین رووی توركیایه، ئه‌و هێرشانه‌ی كه رۆژێك له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و رۆژێكی دیكه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێته سه‌ری، رێكه‌وت نییه، ئه‌و هه‌ڵكشانه خێرایه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له نرخه‌كانی دراودا روویدا هۆكاری لۆژیكی نه‌بوو، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو كه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران نیگه‌ران بكرێن و گه‌شه‌ی ئابووریی هێواش بكرێته‌وه، كێ ده‌توانێت نكوڵی له‌مه بكات؟''.
دواتر ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''به‌روون و ئاشكرا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌م و به‌هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ڵێم، چیتان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ن''.
AM:08:58:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1566
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت