نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له ئێران ده‌كات سزای له سێداره‌دان رابگرێت
وێستگه نیوز ـ
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داوا له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات كه له‌سێداره‌دانی گه‌نجێك رابگرێت كه كاتێك ساڵی 2014 سزای به سه‌ردا سه‌پێندرا له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی دابووه.
سه‌جاد سه‌نجاری، 15 ساڵ بوو كاتێك دادگایه‌كی ئێران به هۆی كوشتنی كه‌سێك بڕیاری مه‌رگی بۆ دا.
له 2014، له ژێر یاسایه‌كی نوێی سزادانی كۆماری ئیسلامی رێگای پێدرا سه‌رله نوێ دادگایی بكرێته‌وه، به‌ڵام ساڵی دواتر، دادگایه‌كی ئوستان بۆ پێڕاگه‌یشتن به كاری تاوانكاری ئه‌م باسه‌ی په‌سند نه‌كرد كه سه‌جاد له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سترێژی نامووسی بۆ سه‌ر نه‌كرێت به‌رگری له خۆی كردووه و لایه‌نی به‌رانبه‌ری كوشتووه.
رووپێرت كۆلڤێل، وته‌بێژی بۆ ئافیسی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌ڵێت: "ئێران یه‌كێكه له‌و چه‌ند وڵاتانه‌ی كه هێشتاش مێرمنداڵان له سێداره ده‌دات".
ئه‌و ده‌ڵێت: "به كارهێنانی سزای مه‌رگ بۆ هه‌ر كه‌سێكی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵی به پێچه‌وانه‌ی یاسای مافه‌كانی مرۆڤ له پله‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه".
كۆلڤێل وتی: "ساڵی رابردوو له ئێران به پێی راپۆرته‌كان نزیكه‌ی پێنج مێرمنداڵ له سێداره دران و نزیكه‌ی 78 كه‌س بڕیاری مه‌رگیان بۆ ده‌رچووه له سه‌ریان به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه كاتێك ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه كه ته‌مه‌نیان له ژێر 18 ساڵی دابووه، ئه‌گه‌رچی ئاماری راسته‌قینه بۆی هه‌یه له ئه‌مه‌ش زیاتر بێت."
كۆلڤێل به ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه: "كارێكی سه‌خته ژماره‌ی دروستی له سێداره‌دراوه‌كان له ئێران دا بزانرێت، چونكه سیسته‌می حكومه‌تیكی ناشه‌فاف له كار ده‌كات".
كۆلڤێل هه‌روه‌ها وتی: "به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، ژماره‌ی كه‌سانی له سێداره‌دراو له 2016دا له سه‌رووی 500 بۆ 530 كه‌سه‌وه بوو، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به گوێره‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، له به‌ر تاوانه‌كانی به‌نگ و ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون".
به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌كرێت سزای مه‌رگ ته‌نیا بۆ تاوانه‌كانی وه‌ك كوشتنه‌كانی به ئانقه‌ست بسه‌پێنرێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له ئێران ده‌كات كه ده‌ستبه‌جێ سزای مه‌رگ له وڵات‌دا رابگرێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له سێداره‌دراون و نیگه‌رانه كه ئه‌و كه‌سانه رێگای دادگایی كردنی ره‌وایان پێنه‌دراوه.
AM:09:28:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت