ئاژانس: به فه‌رمانی ئاشتی هه‌ورامی سه‌دان فه‌رمانبه‌ر بێكار ده‌بن
وێستگه نیوز ـ
هه‌فته‌نامه‌ی (ئاژانس) رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كه هاوكات وه‌زیری كاره‌بایه به وه‌كاله‌ت به نووسراوی ره‌سمی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌بای شاره‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌توانن ته‌نیا گرێبه‌ستی 10%ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه نوێ بكه‌نه‌وه و به‌و پێیه‌ش سه‌دان فه‌رمانبه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌ته له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان كاره‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2017، هه‌فته‌نامه‌ی (ئاژانس) كه‌له سلێمانی چاپ ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ی نووسیوه: "به‌پێی نووسراوێك كه 4ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ئاشتی هه‌ورامی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌بای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ״به‌داخه‌وه״ كه رێگه‌پێدراو نین به به‌رزكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی".
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه: "له هه‌وڵدان رێژه‌ی 10%ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ستن بهێڵنه‌وه و ده‌بێت هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌و چوارچێوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه ده‌ستنیشانی پێداویستییه گرنگه‌كانیان بكه‌ن، تا به زووترین كات به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی".
هه‌فتنامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به پێی به‌دواداچوونێكدا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیدا 157 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه و له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیشدا 30 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه و ئه‌و ژماره‌یه له هه‌ولێر 658 و له دهۆكیش 709 فه‌رمانبه‌ره كه به تێكڕا ده‌كاته هه‌زار و 554 فه‌رمانبه‌ر و له باری جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌شدا زیاتر له هه‌زار و 400 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن".
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای دهۆك وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ست نه‌مێنن ناتوانین ئیشی خه‌ڵك بكه‌ین، به‌تایبه‌ت نیوه‌ی چاودێری محه‌ته‌كان و عه‌داده‌كان فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن".
به پێی زانیارییه‌كان فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با، شۆفێر و عه‌دادی كاره‌بای ماڵان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته به‌شێك له ئه‌ندازیاره‌كان.
حسێن محه‌مه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر وتی: "ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێویستن گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه و وه‌زاره‌تی كاره‌بامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه زه‌روورین پێیان و خه‌ریكین نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌نێرین تا بۆیان روون بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌رییه‌كه‌ی چی ده‌بێت".
له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با وتی: "هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ستن حكومه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون و ئه‌وه له رووی یاساییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و وه‌زاره‌ت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كان و شێوازی گرێبه‌سته‌كانیان بڕیار نادات".
AM:11:07:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت