پنتاگۆن: ئه‌مریكا ده‌ستی به‌لێدانی داعش له ئه‌لباب كردووه
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، نه‌قیب جۆن دۆریان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ماهه‌نگیی رۆژانه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌رده‌وامه، ئاشكراشی كرد هاوپه‌یمانێتیه‌كه له‌نزیك ئه‌لباب ده‌ستی به ئه‌نجامدانی فڕینی چاودێریی و هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر رێكخراوی داعش كردووه.
جۆن دۆریان، كه له رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفه‌رانسه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)ه‌وه كردبوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شه‌ڕی دژبه رێكخراوی داعش له سوریا و عیراق، دایه‌وه.
دۆریان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ماهه‌نگیی رۆژانه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌رده‌وامه، وتیشی: ''له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر فڕینی چاودێریی و هه‌واڵگرییان به‌ئامانجی پشتیوانی له هێزه‌كانی توركیا و ئه‌و هێزانه‌ی كه سوپای ئه‌و وڵاته هاوكارییان ده‌كه‌ن، له‌نزیكی ئه‌لباب ئه‌نجامداوه. ده‌ستمان به‌ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌نزیك شارۆچكه‌كه كردووه. ئه‌و هێرشانه‌ش بوونه‌ته مایه‌ی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له‌نزیك هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له ئه‌لباب''.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت هه‌وڵی كاركردن له‌گه‌ڵ توركیادا له زۆرترین به‌ره‌ی شه‌ڕدا ده‌دات و به‌رپرسانی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا و توركیا به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگیی له ناوه‌نده هاوبه‌شه‌كانه‌وه.
جۆن دۆریان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چوار هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لباب ئه‌نجامداوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشانه و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا درێژه‌یان هه‌بێت.
دۆریان ئاشكرای كرد: له هێرشه‌كاندا كه له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه و دیارییكردنی پێگه‌كانی داعش له رێگه‌ی فڕینی چاودێریی و هه‌واڵگریی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیانداوه، یه‌كه‌یه‌كی تاكتیكی داعش، شۆفڵێك و ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگریان كردووه‌ته ئامانج.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێكدادانی قورس له‌ئه‌لباب رووده‌دات، جۆن دۆریان باسی له‌وه‌كرد توركیا له‌به‌رامبه‌ر رێكخراوی داعش له ئه‌لباب ده‌جه‌نگێت، كه ئه‌و رێكخراوه سڵ له‌به‌كارهێنانی هاوڵاتییانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی ناكاته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی چوونه ناو شارۆچكه‌كه‌وه كاتی پێویست بێت.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش باوه‌ڕی خۆی به‌توانای هێزه‌كانی سوپای توركیا دووپاتكرده‌وه و وتی: ''به‌دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕمان وایه كه توانای هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌هی داعش باشتره و ده‌توانن شكستیان پێبهێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شكست پێهێنانی داعش كارێكی قورسه، شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، كاتی زۆریان به‌ده‌سته‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رگرییه‌كی به‌هێز له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندا بوو، بنیات بنێن و داماڵینی ئه‌و شوێنانه له رێكخراوه‌كه كارێكی ئاسان نابێت''.
AM:11:49:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1706
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت