نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له باخەکەی ته‌گه‌ران كوژرا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری قه‌زاكان ئاشكرایده‌كات، تا ئێستا سێ كه‌س له‌سه‌ر كوژرانی هاوڵاتییه‌كه‌ی ته‌گه‌ران ده‌ستگیركراون و كوشتنه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی پاره‌وه بووه.
نه‌قیب سائیب سه‌لام خورشید، وته‌بێژی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری قه‌زاكان ئاشكرایكرد: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 14ی كانوونی دووه‌می2017، رووداوێكی كوشتن له ناوچه‌ی ته‌گه‌رانی شاری سلێمانی روویدا، كه هاوڵاتیه‌ك به‌فیشه‌ك كوژرا، شه‌وی رابردوو ته‌واوی بكوژانی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ستگیركران.
وتیشی: "هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایش توانیان بكوژانی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌له باخیكی نزیك ته‌گه‌ران كوژرابوو، بكوژه‌كانیشی پێكهاتوون له سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی (م،ع) له دایك بووی 1966پیشه‌ی كاسب، (خ،م ) له‌دایك بووی ساڵی 1992، (ا،ب) له ئێستادا كاری یاساییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
سائیب سه‌لام وتیشی: "كێشه‌كه به‌هۆی پاره‌وه بووه لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:12:29:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت