دژه‌تیرۆری عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی لای چه‌پی موسڵی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی كانونی دووه‌می 2017 هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵی رایاگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه دێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی دوێنێ 17ی كانونی دووه‌می 2017 له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "نه‌ینه‌وا پارێزگایه‌كی گه‌وره‌یه و سه‌ری ماره‌كه له‌وێـیه، بۆیه داعش هه‌موو هه‌وڵێـكی خۆی ده‌دات تا رزگاری نه‌كه‌ین و ده‌یانه‌وێت كاره‌سات بنێنه‌وه، ده‌یانه‌وێت قوربانی زۆر بنێنه‌وه له نێو هێزه‌كانمان و هاوڵاتیاندا".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ بكه‌ن و له ئێستادا ده‌سـتیانكردووه به پـێشڕه‌وییكردن به ئاڕاسته‌ی رۆژئاوای شاره‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: داعش وره‌ی رووخاوه و ئۆپراسیۆنی موسڵ سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی پـێچه‌وانه‌یان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه هه‌یه.
له به‌شێـكی كۆنگره‌كه‌دا وتی: "پـێشمه‌رگه به‌شێـكه له سیسته‌می به‌رگری عیراق و جێی رێز و پـێزانینی ئه‌وانن بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی ده‌یده‌ن له پـێناو به‌رگریكردن له وڵاته‌كه".
ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 له‌لایه‌ن سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا توندراوه چه‌ندین گوند و گه‌ڕه‌ك و ناوچه له سنوری موسڵ و ناو شاری موسڵیش كۆنترۆڵبكرێنه‌وه.، له ئیستادا به‌ری راستی شاری موسڵ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.
PM:01:57:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت