ئۆتۆمبێل له هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 77 ساڵیدا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك فاملی مۆڵ ئۆتۆمبێل له هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 77 ساڵی داوه‌و برینداری كردووه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2017، له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكرده‌وه: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شه‌قامی 100مه‌تری نزیك فاملی مۆڵ ئۆتۆمبێلێك له جۆری هۆندا ئه‌زیرا خۆی كێشاوه به هاوڵاتییه‌كی به ساڵاچوودا به ناوی نوئێل خزر ئیلیاس كه ته‌مه‌نی 77 ساڵ بووه‌و برینداری كردووه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی فریاكه‌وتن شۆفێری تۆمه‌تباری به‌ناوی (رایڤن وه‌لید حیكمه‌ت) ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ده‌ستگیر ده‌كات و برینداره‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه".
PM:02:08:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2341
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت