ساڵنامه‌ی خوێندن له‌ سلێمانی راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی كانوونی دووه‌می2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ساڵنامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌و پێیه‌ش پشووی به‌هاره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م ته‌نیا پێنج رۆژ ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئیمزای دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌: رۆژی 9ی ئازاری 2017، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و پشووی به‌هاره‌ ته‌نها پێنج رۆژه‌ ئه‌ویش رۆژانی 20 تا 25ی ئازار.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌میش بۆ قۆناغی 12 له‌ رۆژی 14ی ئایار ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام قۆناغه‌كانی تر 22ی هه‌مان مانگ ده‌ستپێده‌كات".

ده‌قی نووسراوه‌كه‌:


PM:02:36:18/01/2017






ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو