سه‌لاحه‌دین به‌هادین: پشتگیری هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كین كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پشتگیری هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كن كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ر، ده‌شڵێت: "ده‌بێت هه‌موان كاربكه‌ین بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و ئاشته‌وای نێوان لایه‌نه‌كان".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له شاری سلێمانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2017، له‌گه‌ڵ بۆردی مه‌ده‌نی چاودێریكردنی بودجه‌ی 2017 ی عیراق، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: "پشتگیری هه‌ر پرۆژه‌یه‌كین كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه".
ئه‌وه‌ش هاتووه: سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه وه‌فدی ناوبراو ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای ئه‌مینداری گشتی روونكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری یه‌كگرتوو و فراكسیۆنه‌كه‌یه‌تی له به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه و ماده‌كانی بودجه‌ی 2017 ی عیراق كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی فراكسیۆنی به‌غدای یه‌كگرتووشیان كرد كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتگیری ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه‌بوون كه تایبه‌ت بوو به هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختی كرده‌وه: "ده بێت هه‌موان كاربكه‌ین بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و ئاشته‌وای نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كتر رووگیر نه‌كه‌ین، كار له‌سه‌ر دوو ئاڕاسته بكه‌ین له‌لایه‌ك هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه له‌لایه‌كی تر كاری بنه‌ره‌تی ستراتیجی بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش".
ئه‌مینداری گشتی وتیشی: "ناسینی لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كتر چه‌ند گرنگه له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه چۆن مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین و ده‌بێت ئه‌زموون له مێژووی نزیكی خۆمان وه‌ربگرین و دوو باره‌یان نه‌كه‌ینه‌وه، ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان گرنگن به‌ڵام له‌وه گرنگتر چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین نابێت موزدایه‌دات به‌سه‌ر یه‌كتریدا بكه‌ین و ره‌مز و كه‌سایه‌تیه‌كانمان نه‌كه‌ینه ئامانج".
ئه‌مینداری گشتی جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌رشوێنێك پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بێت كه خزمه‌ت به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له نه‌هامه‌تی مه‌ینه‌تیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه ئه‌وان پشتگیر و هاوكار ده‌بن.
PM:03:09:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت