بە بەڵگەوە: چەكدارانی داعش گێچەڵی سێكسیان بە منداڵان كردووە و مەیان خواردووەتەوە


وێستگە نیوز- 

لە پێگە كۆمەڵایەتییەكاندا، ژمارەیەك بەڵگەنامە بڵاوكراونەتەوە كە تایبەتن بە (پۆلیسی ئیسلامی سەر بە رێكخراوی داعش) لە موسڵ و لە بەڵگەنامەكاندا دەردەكەوێت كە رێكخراوەكە ژمارەیەك لە چەكدارانی خۆی لەدوای رووبەڕووكردنەوەی چەند تۆمەتێك، دوورخستووەتەوە. 
  
لە بەڵگەنامەكاندا دەردەكەوێت كە تۆمەتی هەندێك لە دوورخراوەكان، پەیوەندییان بە گێچەڵكردنی سێكسی بە منداڵان و گواستنەوە و بردنی مەی بۆ پۆلیسی ئیسلامی و خواردنەوەی هەبووە،  هەندێك لە تۆمەتەكانی تریش پەیوەندییان بە سەردانكردنی ماڵە لەشفرۆشەكان و جێبەجێنەكردنی فەرمانەكانی ئەمیرەوە هەبووە. 

رێكخراوی داعش لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014، شاری موسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوای كۆنترۆڵ كرد و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقیش  لە 17ی مانگی تشرینی یەكەمی 2016 دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵی راگەیاند، هێزە هاوبەشەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەكانیان بۆ رزگاردنی شاری موسڵ لە چنگی رێكخراوی داعش كە بە دوایین مۆڵگەی ئەو رێكخراوە لە عیراقدا دادەنرێت. 

لە 29ی كانوونی یەكەمی 2016، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی رزگاركردنی شاری موسڵ لە چنگی داعش راگەیەندرا و هێزە هاوبەشەكان لە هەموو میحوەرەكانەوە دەستییان بە پرۆسە سەربازییەكان كردەوە و و تائێستاش توانراوە تەواوی بەری چەپی شاری موسڵ لە چەكدارانی داعش پاكبكرێتەوە.  




  



PM:03:32:18/01/2017


















ئه‌م بابه‌ته 3216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت