ژنە تەلارسازە گەورەكەی عیراق سەروەت و سامانەكەی بۆ ئەم كەسانە بەجێهێشتووە

‌زەها حەدید لەپاش مردنی سەروەت و سامانێكی زۆری بەجێهێشتووە

وێستگە نیوز- 

رۆژنامەی دەیلی تیلگرلااف لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، وتارێكی پاتیرك ڤۆستەر بە ناونیشانی "زەها حەدید سەروەت و سامانێكی لەدوای مردنییەوە بەجێهێشتووە كە بڕەكەی بە حەفتا ملیۆن جونەیهی ئسترلینی مەزەندە دەكرێت". 
   
نوسەری وتارەكە دەڵێت: "ئەو وەسێتنامەیەی زەها حەدیدی تەلارسازی گەورە لە دوای مردنی لە ساڵی رابردوو بەجێیهێشتووە، ئاشكرابووە و بە حەفتا ملیۆن جونەیهی ئسترلینی مەزەندە دەكرێت". 

بە وتەی پاتیرك ڤۆستەر، حەدید كە بە رەچەڵەك عیراقیە و بەهۆی نۆرە دڵێوە لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەك لە میامی كۆچی دوایی كرد، كۆمپانیاكان و زۆربەی دامەزراوەكانی بۆ خێزانەكەی بەجێهێشتووە. 

خاوەنی ئەو وتارەە دەڵێت: "حەدید هاوسەرگریی نەكردووە و منداڵیشی نییە، بۆیە نیزكەی نیو ملیۆن جونەیهی ئسترلینی بۆ پارتریك شوماخری هاوبەشی لە كارەكاندا بەجێهێشتوووە، بۆ هەریەك لە تالا و نیك ولیامزی برازاكانیشی نزیكەی 100 هەزار جونەیهی ئسترلینی بۆ هەریەكەیان بەجێهێشتووە، پاشماوەی سامانەكەیشی تەرخان كردووە تا لەلایەن 4 كەسەوە بەڕێوەببرێت كە لە رەنا حەدید و پارتریك شوماخر و برایان كلاركی هونەرمەند و لۆرد بوللمبو پێكهاتوون. 

حەدید وەسێتتی كردبوو لە پاش 25 ساڵ هەر پارەیەكی هەبێت، پێًویستە بۆ دامەزراوە خێرخوازییەكانی جێبهڵێرێت، لەئێستاشەوە ناكۆكی لەنێوان ئەو كەسانەدا دروستبووە كە راسپێردراون دامەزراوە خێرخوازییەكانی بەڕێوەببەن. 


PM:04:28:18/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 5413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت