لەبەر ئەوەی خۆی كردبووە حەشدی شەعبی بە 10 ساڵ زیندانی حوكمدرا

‌بە ناوی حەشدی شەعبییەوە سەردانی دەزگا حكومییەكانی كردبوو

وێستگە نیوز- 

دادگای ناوەندی تاوانەكان، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر (سید باقری)دا سەپاند بەو هۆیەی بە درۆ خۆی وەك حەشدی شەعبی ناساندبوو. 

دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: " دادگای ناوەندی تاوانەكان چاوی بە دۆسێیەی (عەلی موئەیەد ناسر حسێن) ناسراو بە سەید باقریدا خشاندووە كە تۆمەتی خۆناساندنی وەك حەشدی ئەعبی ئەنجامدابوو". 

بە وتەی بەیرەقدار: "دادگاكە بەڵگەی تەواوەتی لەبەردەست بووە بۆ تۆمەتباركردنی ناوبراو، ئەویش بەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983". 

عەلی موئەیەد ناسر باقری لە ناسراو بە (سەید باقری)، بەو هۆیەی خۆی كردبوو بە حەشدی شەعبی و بەو ناوەوە چووبووە نێو دامەزراوە و دەزگا فەرمییەكانی حكومەتەوە، دەستگیركرابوو". 

دەستەی حەشدی شەعبی بەیاننامەیەكی سەبارەت بە (باقری) دەركرد كە وێنەكەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە و باسی لەوەكردبوو كە سەر بە حەشدی شەعبییە، لە بەیاننامەكەدا ژمارەیەك رێنمایی و فەرمان خرابونەڕوو كە ئاسانكارییان كردبوو بۆ بنەبڕكردنی سوكایەتیكردن بە ئاسایشی خەڵك و دەستدرێژكردن بەناوی حەشدی شەعبی و سەركردەكانی. 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 26ی تشرینی دووەمی رابردوو، یاسای حەشدی شەعبی پەسەندكرد و دواتر لە 19ی كانوونی یەكەمدا لەلایەن فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراقەوە یاساكە پەسەندكرا و لە 3ی ئەم مانگەشدا بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی تەواوەتی، لە رۆژنامە فەرمییەكاندا بڵاوكرایەوە. 

   


PM:05:55:18/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 4142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت