بەڤیدیۆ: تیمساحسێك بە قەبارەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر دەركەوت


وێستگە نیوز- 

تیمساحێك كە قەبارەی هێندەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر دەبێت، لە ولایەتی فلۆریدای ئەمریكایی دەركەوت. 

بە وتەی شارەزایان، درێژی ئەو تیمساحە لەنێوان 12 بۆ 14 پێدا دەبێت و كێشەكەی 363 كیلۆگرامە. 

بیرتان كردووەتەوە لە تیمساحێكی وەها زەبەلاح نزیكببنەوە كە قەبارەی هێندەی ئۆتۆمبێلێك دەبێت. 
هاوڵاتییەكی ئەمریكایی بە ناوی (كۆنجۆینەر) ڤیدیۆی تیمساحەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردبووەوە دوای ئەوەی لە زەلكاوێك لە فلۆریدا و لە نزیك جەنگەڵێك بۆ ژیانی سروشتی بەدی كردبوو. 

شارەزایان دەڵین، درێژی ئەو تیمساحە لەنێوان 12 بۆ 14 پێدا دەبێت و كێشەكەی 363 كیلۆگرامە. 
ژنەكەی كۆنجۆینەر تیمساحەكەی بە "گۆرێلا" وەسفكردووە و رایگەیاندووە كە لەكاتی پەڕینەوەیدا لەڕێگایەك دەبوو زیاتر بترسێت، زۆر سەرسام بووە بە بینینی ئەو گیانلەبەرە سەرسوڕهێنەرە كاتێك لەرێگاكە پەڕیوەتەوە. 


PM:06:14:18/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 4335 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت