د.میران محه‌مه‌د: تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزا له‌شاری سلێمانی تۆمار نه‌كراوه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگا دڵنیا ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزا تۆمار نه‌كراوه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ت و ڤێتێرنه‌ری و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO، بۆ چۆنێتی پێشگیریكردن و خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دڵنیایی دایه هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و رایگه‌یاند:" جێگه‌ی دڵخۆشییه كه تا ئێستا له‌شاره‌كه‌ماندا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزا تۆمار نه‌كراوه".
د.میران وتی: "له ئێستادا له 42 وڵاتی جیهانی و عه‌ره‌بی جۆرێكی ئه‌نفلۆنزا بڵاوه ئه‌ویش H5NAه كه به ئه‌نفلۆنزای باڵنده ناسراوه، ئێمه‌ش هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه خۆمانی لێ بپارێزین و پێشگیری لێبكه‌ین به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پارێزگاكه‌ماندا".
وتیشی: "به‌پێی پشكنینه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنوری پارێزگاكه‌مان سه‌لامه‌تن و تائێستا ئه‌نفلۆنزای تێدا بڵاو نه‌بۆته‌وه".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی who، له نه‌خۆشخانه‌كانی ناو شاری سلێمانیشدا كه مانگانه نزیكه‌ی 2 هه‌زار به‌حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزا داخڵ ده‌بێت، خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، بۆیه پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه داده‌نێین بۆ رێگری له روودانی هه‌ر حاڵه‌تێك".
لای خۆیه‌وه به‌ختیار عبدولقادر قائیمقامی سلێمانی وتی: "سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له‌هه‌مووشت گرنگتره، بۆیه به‌رده‌وام چاودێری سه‌رجه‌م دوكاندارانی مریشك فرۆشی ده‌كه‌ین و له‌ڕووی پاك و خاوێنی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه".
وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی له شه‌قام و رێگاوبانه‌كان گۆشتی سور ده‌فرۆشن سزایان ده‌ده‌ین و رێگه‌یان پێناده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێش ته‌ندروستی هاوڵاتیان بخه‌ن".
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا د.ئاری سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوبه‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداركرده‌وه كه‌وا به‌هیچ جۆرێك ئه‌و گۆشتانه نه‌كڕن كه مۆری رێگه پێدراوی ڤێتێنه‌ری پێوه نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زیان به ره‌وشی ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه.
PM:06:35:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2249
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت