پارتی پێشنیازی پۆستێكی باڵا بۆ یه‌كێتی ده‌كات
وێستگه نیوز –
له دواكۆبوونه‌وه‌یاندا پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیازی كردووه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌كێتی هێشتا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌وكات كه رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا بگرێته‌وه شاری هه‌ولێر و وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌ت دورخرانه‌وه، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وه‌بوو كه ئاماده‌نییه پۆسته‌كانی گۆران له په‌رله‌مان و حكومه‌ت پربكاته‌وه، به‌ڵام دوای ساڵێك و سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه سیاسییه‌دا ئێستا به‌رپرسانی یه‌كێتی قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه "له كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی پارتی و یه‌كێتی دا، كه باسی پێشنیازه‌كه‌ی بارزانی و گۆڕانكاری له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی هه‌رێم كراوه پارتی به‌یه‌كێتی وتوه خۆشحاڵ ده‌بن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كێتی وه‌ریبگرێت".
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "هه‌رچه‌نده یه‌كێتی هێشتا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی باس كاندیدكردنی ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مان كراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ڵێت، ئاساییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ئێستاوه بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌ده‌ن به گوێی به‌رپرسانی یه‌كێتیدا.
ته‌نها پرۆژه كه هه‌رپێج لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێم پێی رازین، گۆرانكارییه له سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا ئه‌م پرۆژه‌یه میكانیزمی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان چاوه‌روانی هه‌نگاوی كرداری پارتی ده‌كه‌ن.
هاوكات فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش جه‌خده‌كاته‌وه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له ئه‌وروپا خولێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
PM:10:47:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5946
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت