نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له دابه‌زین كرد و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له خوار 55 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2017، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 54 دۆلار و 39 سه‌نته مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ به 55 دۆلار و 69 سه‌نت بوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی 30 تشرینی دووەمی 2016 وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001ەوە رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.
رۆژی شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2017 وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
AM:09:26:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت