سكی له‌خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان هه‌یه
وێستگه نیوز-
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی واشنتۆن پۆست، ئه‌لكساندریا ڤێرا، كه یه‌كێكه له‌مامۆستایانی ناوه‌ندییه‌كی شاری هۆستنی ولایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا، دانی به‌وه‌دا ناوه كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستیگرامه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خوێندكارێك دروستكردووه‌و له‌ئێستادا سكی لێی پڕه.
ئه‌م مامۆستایه ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه له‌كۆتایی مانگی ڕابردوو به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ تاوانبار كرا‌و سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایه‌وه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه سزاكه‌ی بۆ كراوه به 10 ساڵ زیندانیكردن.؟
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به‌رێوبه‌ری مامۆستاكه زوو به پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و مامۆستایه سكی پڕ بووه‌و دواتر له‌باری بردووه. ئه‌مه‌ش بۆته دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك و چاودێریكردنی ئه‌و مامۆستایه.
دادگای شاری هۆستن ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سزاكه‌ی سه‌ر ڤێرا په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی به‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشت و زانست فێری خوێندكاران بكه‌ن.
AM:10:10:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 33209
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت