قوباد تاڵه‌بانی: هیچ كات له‌گه‌ڵ تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌بووین له‌گه‌ڵ به‌غدا
وێستگه نیوز ـ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له پێشڕه‌ویه سه‌ربازییه‌كان به‌ڕووی رزگار كردنی شاری موسڵ و نه‌هێشتنی داعش له‌و ناوچانه‌دا و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویه سه‌ربازیه‌كان، پێویسته له رووی سیاسیشه‌وه ئه‌م پێشڕه‌ویه به‌رپا بكرێت و ئاشته‌وایی سیاسی به‌دی بهێنرێت له عیراق دوای رزگاركردنی موسڵ. ده‌شڵێت: " هیچ كات ئێمه له‌گه‌ڵ تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌بووین له‌گه‌ڵ به‌غدا".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2017، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر پێشوازی كرد له یان كۆبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و دوا گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه كرا.
له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له رووی سیاسیه‌وه به‌ره‌وپێشچونێكی باش به‌دی ده‌كرێت و هه‌وڵێكی جدی له ئارادایه بۆ گه‌یشتن به تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی و دواتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان.
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه چاكساییان تێدا ده‌كرێت و وتی: "ساڵی رابردوو ده‌ستمان كرد به چاكسازی له بواری ئابووری و دارایی و كاره‌با و ئه‌و سێكته‌رانه‌ی تر كه كه‌مووكورتییان تێدا به‌دی ده‌كرا".
وتیشی: "ئه‌م چاكسازیانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن تا چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گرفته‌كان، ئه‌م ساڵیش ده‌كه‌ین به‌ساڵی رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ت به‌شێوازێكی گونجاوتر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی".
ئاماژه‌ی به پڕۆسه‌ی تۆماركردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد له سیسته‌می بایۆمه‌تری كه تا چه‌ند به ئاستێكی باش به‌ره‌وپێش چووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له مووچه‌خۆران خۆیان تۆمار كردووه، دوا جار له رێی ئه‌م سیسته‌مه چاره‌سه‌ری ناعه‌داله‌تی و نه‌هێشتنی دوو مووچه‌ی نایاسایی ده‌كرێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی باسی له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد، و وتی: "هیچ كات ئێمه له‌گه‌ڵ تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كان نین له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌موو كاتێكیش هه‌وڵمانداوه به دیالۆگ و گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و درووستمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا هه‌بێت."
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی له پێشڕه‌ویه سه‌ربازییه‌كان به‌ڕووی رزگار كردنی شاری موسڵ و نه‌هێشتنی تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچانه‌دا و رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویه سه‌ربازیه‌كان، پێویسته له رووی سیاسیشه‌وه ئه‌م پێشڕه‌ویه به‌رپا بكرێت و ئاشته‌وایی سیاسی به‌دی بهێنرێت له عیراق دوای رزگاركردنی موسڵ بۆ رێگری كردن له درووستنه‌بوونه‌وه‌ی له‌و جۆره گرووپه توندڕه‌وانه جارێكی‌تر.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، داوای كرد هه‌رێمی كوردستان بێ به‌ش نه‌بێت له هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه بۆ عیراق ته‌رخان ده‌كرێن، و ئاماژه‌ی باوه‌شدا هه‌رێمی كوردستان فشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له رووی دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاواره‌كان كه نزیكی دوو ملیۆن كه‌س ده‌بن.
وتیشی: "پێویسته هه‌رێمی كوردستان پشكی دیاری كراوی هه‌بێت له‌و هاوكاریانه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تیش پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و فشاره‌ی سه‌رشانمان كه‌م ببێته‌وه و بتوانین هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان دابین بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه، یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، ده‌ستخۆشی له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و پلانه تۆكمه و گرنگانه‌ی ده‌ستیان پێكردووه بۆ چاكسازی له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌روه‌ها وتی " ئێمه به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری ئاواره‌كان و ئه‌و رۆڵه میانره‌وه‌ی كه ده‌یبینن له عیراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان د‌رك به ئاسته‌نگه‌كان و فشاره‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و هه‌میشه پاڵپشتیان ده‌بێت".
PM:12:36:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت