تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكان بۆ چه‌ند رۆژێك دواخرا
وێستگه نیوزـ
به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكان (9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی) بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه كه سێكته‌ری په‌روه‌رده له ماوه‌ی رابردوودا به دۆخێكی قورس‌دا تێپه‌ڕیووه، هۆكاره‌كه‌ش بایكۆتكردنی خوێندن بووه له هه‌ندێك ناوچه‌دا، بۆیه به‌وهۆیه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكان بۆ چه‌ند رۆژێك له‌چاو ساڵانی رابردوو دواده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه ئەزمونەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2016-2017ی پۆلە کۆتاکان بۆ قوتابیانی 9ی بنەڕەتی ڕۆژی 14ی حوزەیران واته 14/6 دەستپێدەکات و بۆ پۆلی 12ی ئامادەییش ڕۆژی ١٥ی حوزه‌یران واته 15/6 ده‌بێت.
هه‌ردووه‌ك ساڵانی رابردوو لە هەفتەیەکدا دوو تاقیكردنه‌وه ئەنجامدەدرێت و جەژنی ڕەمەزانیش کە دەکەوێتە ناو تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، پشووی تایبەتی بۆ دانراوە.
هاوکات رۆژی چوارشه‌ممه 18ی كانونی دووه‌می 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی سلێمانی 2016-2017ی بڵاوکردەوە و بەپێی ساڵنامەکە 9ی ئازار تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات و 19ی ئازار تەواو دەبێت.
PM:12:42:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3431
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت