قه‌زای تلكێف به ته‌واوی رزگار كرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی (قادمون یا نینوی)، ئاشكرایكرد كه قه‌زای تلكێف له باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ به ته‌واوی له‌ده‌ستی داعش رزگاركراوه‌ته‌وه.
فه‌ریق عوبدوئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2017 هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق به پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای تلكێف كه له ساڵی 2014ه‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
راشیگه‌یاند كه هێزه هاوبه‌شه‌كان چوونه‌ته ناو قه‌زاكه و ده‌ستیان له‌سه‌ر دیوانی قایمقامیه‌ت و بینای دادگا و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی تلكێفدا گرتووه و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر هه‌ڵكردوون، هێزه‌كانی سوپا و یه‌كه‌كانی بنبڕكردنی تیرۆریش به‌رده‌وام له پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ته‌قه‌مه‌نی.
تلكێف چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له باكوری شاری موسڵه‌وه دووره و داعش له‌كاتی داگیركردنیدا دانیشتوانه مه‌سیحیه‌كه‌ی و پێكهاته ئایینییه‌كانی دیكه‌ی لێ وه‌ده‌رنا، رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه و ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ، هانده‌رێكی به‌رچاوه بۆ هێزه عیراقییه‌كان ده‌ست به پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌شی راستی موسڵ بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته به‌شی خۆراوای روبای دیجله.
PM:12:56:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1403
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت