كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا كۆبووه‌وه
وێستگه نیوز ـ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێگاسۆسی زێڕین و سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی تری گه‌لی كورد به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانانی گه‌له‌كه‌مانه‌و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان بیانپارێزین.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه 19ی كانوونی دووه‌می 2017، پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدانی شاره‌زوور به یاوه‌ری جه‌میل هه‌ورامی، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی به‌غدا هات.
هه‌روه‌ك هاتووه: له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و كه‌سوكاری شه‌هیدانی شاره‌زوور پیرۆزبایی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێگاسۆسی زێڕینیان له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌ڵی كرد‌و به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و گه‌وره‌یان بۆ گه‌لی كورد له قه‌ڵه‌مدا.
لای خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ كورد له دنیای ده‌ره‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك داكۆكیكار و پارێزه‌ری ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بێت.
PM:02:24:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت