دانپێدانانی هێرشبه‌ره‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئه‌سته‌نبوڵ
وێستگه نیوزـ
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی كه له شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017دا 39 كه‌سی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵ له توركیا كوشت، ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كه پێشتر پلانی بۆ دانه‌نراوه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ڵبژێردراوه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌كه كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، عه‌بدولقادر ماشاریبۆف، هێرشبه‌ره‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئه‌سته‌نبوڵ دانی به‌وه‌داناوه كه رێكخراوی داعش داوای لێكردووه كرده‌وه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی گۆڕه‌پانی ته‌قسیم ئه‌نجام بدات.
راشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توند له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ناچار بووه ئامانجه‌كه‌ی بگۆڕێت و كرده‌وه‌كه‌ی له یانه‌ی شه‌وانه‌ی رینیا ئه‌نجام بدات كه به‌وته‌ی ئه‌و بكوژه رێوشوێنێی ئه‌منیی ئه‌وتۆی تێدا نه‌گیرابووه‌به‌ر.
بكوژه‌كه وتویه‌تی: "ئه‌وانه كافرن بۆیه هێرشم كرده سه‌ریان، له‌پێشدا پۆلیس ته‌قه‌ی لێكردم، ئه‌گه‌ر نه‌مكوشتایه نه‌مده‌دوانی بچمه ژووره‌وه."
رۆژی دووشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2017، ماشاریبۆڤ كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی ئۆزبه‌كستانه، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیركرا و ده‌وترێت كه له شاری رققه-ی پایته‌ختی داعش له سوریا خۆی گه‌یاندووه‌ته توركیا.
دوای هێرشه‌كه‌ش داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له سوپای توركیا كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجام ده‌دات.
عه‌بدولقادر ماشاریبۆف ساڵی 2016 خۆی گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی كونییه-ی توركیا و ناوێكی دیكه‌شی به‌ناوی (ئه‌بو محه‌مه‌د خوراسانی) هه‌بووه.
PM:02:32:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1494
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت