مه‌حمود حاجی ساڵح: به‌ڵێنمان پێدراوه مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان مانگانه بدرێت
وێستگه نیوز ـ هەستیار
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنیان پێدراوه له‌مه‌ودوا كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مانگانه و هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "به‌ڵێنمان پێدراوه له‌مه‌ودوا مانگانه هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر مووچه (مینحه)ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دابه‌ش بكرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وتكردنی كه پێشتر به‌دوو مانگ جارێك بێ پاشه‌كه‌وتكردن به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرا".
ناوبراو وتیشی: "مووچه‌ی مانگی یانزه و دوانزه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت هه‌رچه‌نده له‌كاتی خۆی دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێمان دراوه مووچه‌كانیان بكرێته مانگانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی 2017ه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ساڵی 2016 دا كه‌سوكاری شه‌هیدان حه‌وت مووچه‌ی ته‌واویان به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رگرتوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو مووچه‌یه‌ش دابه‌ش بكرێت، ئه‌وكات حكومه‌ت ته‌نها سێ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان قه‌رزار ده‌بێت، دواتریش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی قه‌رزه له‌سه‌ر حكومه‌ت هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی تری حكومه‌ت ده‌چێته سه‌ر ئه‌و حیسابه بانكیه‌ی دوای ته‌واوبوونی سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه.
PM:02:53:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6670
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت