یاریده‌ده‌رێكی به‌غدادی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئیسلامیی داعش كوژران
وێستگه نیوزـ
له گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له موسڵ، دوو گه‌وره به‌رپرسی داعش كوژران.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوخۆی موسڵ بڵاویكرده‌وه كه گورزه ئاسمانییه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2017 له‌ناوچه‌ی ئیسلاح زراعی ناوه‌ڕاستی موسڵ وه‌شێنراوه و تیایدا پێنج سه‌ركرده‌ی داعش كوژراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی موسڵ یه‌كێك له سه‌ركرده كوژراوه‌كان كه به یاریده‌ده‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش هه‌ژمار كراوه، ناوی (عه‌بدولواحید خزه‌یر سایر جوعان)ه و نازناوه‌كه‌ی (ئه‌بو لوئه‌ی) بووه، سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی (ئه‌حمه‌د خزه‌یر سایر جوعان) كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئیسلامی و هاتوچۆی داعشی هه‌بووه، له نێو كوژراوه‌كاندا بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی داعش به‌ناوی عه‌بدولكه‌ریم سایر جوعان ناسراو به ئه‌بو حه‌ربی له‌و گورزه ئاسمانییه‌دا كوژراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و مه‌حلبییه-ی داعش بووه و پێده‌چێت سه‌رجه‌م كوژراوه‌كان كه‌سوكاری یه‌كتر بن.
PM:02:54:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت