به‌ڤیدیۆ..چرکەساتی داڕمانی ته‌لاره 17 نهۆمییه‌كه‌ی تاران
وێستگه نیوزـ
له تارانی پایته‌ختی ئێران ته‌لارێكی 17 نهۆمی ئاگری گرت و دواتر به‌سه‌ر ده‌یان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌دا داڕما.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2017، ته‌لارێكی بازرگانی به‌نانی (پلاسكۆ) له تارانی پایته‌ختی ئێران ئاگرێكی گه‌وره‌ی گرت و له‌وكاته‌شدا كه نزیكه‌ی 200 كارندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئێران له ناوه‌وه بوون، ته‌لاره‌كه داڕماوه و ده‌وترێت كه ده‌یان له‌و كارمه‌ندانه هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردووی ته‌لاره‌كه‌دان.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه كه له‌و رووداوه‌دا 30 كارمه‌ندی ئاكركوژێنه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند هه‌واڵێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه 300 كه‌س له خاوه‌ن كۆگا بازرگانییه‌كانی ناو ته‌لاره‌كه و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه، له‌ژێر داروپه‌ردوی بینا روخاوه‌كه‌دا گیریان خواردووه.
به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رداوه‌وه پۆلیسی ئێران ناوچه‌كه‌ی له هاوڵاتیان چۆڵ كردووه و چه‌ند باڵیۆزخانه‌یه‌كیش كاره‌كانیان راگرتووه و ده‌رگاكانیان داخستووه.
PM:03:23:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 9428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت