ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی له عه‌لی ته‌میمی، پارێزگاری به‌غدا سه‌نده‌وه و له پۆسته‌كه‌ی لای برد.
محه‌مه‌د روبه‌یعی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2017 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ سه‌نده‌وه‌ی متمانه عه‌لی ته‌میمی، پارێزگاری به‌غدا سازكردووه و له‌كۆی 55 ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، 32 ئه‌ندام ده‌نگی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزگار داوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا راشیگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له كوتله‌كانی مواتن-ی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی و ئه‌حرار-ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در و ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆكان، له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له پارێزگاری به‌غدا كشاونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا كه به وه‌ڵامه‌كانی عه‌لی ته‌میمی، پارێزگاری به‌غدا قایل نییه كه له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی جیاجیا ئاراسته‌ی كرابوو.
له 12ی كانونی 2017 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا دانیشتنێكی بۆ لێپرسینه‌وه له عه‌لی ته‌میمی، پارێزگاری به‌غدا سازكرد و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی خستییه ژێر پرسیاره‌وه، دواترش له 16ی كانونی دووم له هۆتێل ره‌شید، دانیشتنێكی دیكه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه سازكرد و تا ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كانی به كراوه‌یی هێشته‌وه و بڕیاریدا متمانه له پارێزگار بسه‌نێته‌وه.
PM:03:46:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1394
جار خوێنراوه‌ته‌وه