"سەدا 30 هاوڵاتیانی سلێمانی وەک پێویست کارەبای نیشتمانیان پێناگات"
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا رۆژانه هه‌شت بۆ نۆ كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێته ماڵان و سه‌دا 30ی هاوڵاتیانیش ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌یان به ته‌واوی پێناگات.
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له مانگی 12دا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه دۆخی كاره‌بای نیشتمانی زۆر خراپ بوو، هاوڵاتیان به تێكڕا شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر كاره‌بایان له شه‌و و رۆژێكدا پێده‌درا.
روونیشیكرده‌وه: له‌م مانگه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه دۆخی كاره‌بای نیشتمانی باشتربوو، ئه‌ویش به پێدانی هه‌شت بۆ نۆ كاتژمێر كاره‌با به شێوه‌ی تێكڕا به ماڵان.
سالار حسیامه‌دین ئه‌وه‌شی وت: "له‌و چه‌ند كاتژمێر كاره‌با دیاریكراوه‌ی هه‌یه سه‌دا 30ی هاوڵاتیان وه‌ك پێویست كاره‌بایان پێناگات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره محاویله‌و ئۆڤه‌ر لۆدیان هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویسته‌وه كاره‌كه به خاوی به‌ڕێوه‌چووه".
به‌شێك له هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی سلێمانی گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كاره‌بای نیشتمانیان وه‌ك پێویست پێ‌نادرێت، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه له خه‌زێنه پاره بۆ ئه‌و كێشه‌یه ده‌رده‌هێنن.
PM:03:59:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1117
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت