مه‌لا كرێكار په‌یامێك بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا كرێكار كه خۆی وه‌ك ئه‌میری ره‌وتی شاخ ده‌ناسێنێت به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه رازی سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و به "موجاهید" ناوی بردووه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا مه‌لا كرێكار نووسیویه‌تی: "به دڵێكی پڕ ناسۆر و خه‌مه‌وه ھه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێز و داعی چالاك و موجاھیدمان مامۆستا (محمـدی رازی)ـمان پێ گه‌یشت كه به نه‌خۆشی گیانی سپارد".
مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت: "پارسه‌نگیی كه‌سایه‌تی مامۆستای كۆچ كردوو جێ سه‌رنجی ھه‌موو لایه‌ك بوو، چونكه به زانستی سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تی و داعێتی سه‌رده‌می مه‌لایه‌تی و پێشڕه‌وێتی ئاڵا ھه‌ڵگریی جیھاده‌كه‌ی داڕ‌ێژرابوو بۆیه سه‌بری ئه‌ییوبیانه‌كه‌شی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دوایی ته‌مه‌نی - كه ان شا‌و الله كه‌فاره‌تی گوناح بوون و پاك بۆته‌وه پێیان- دایڕِشتبوو، ھه‌ر جێی په‌ندو ئامۆژگارییه".
پێشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2017 محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ناسراو به مه‌لا محه‌مه‌دی ڕازی سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
PM:04:20:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3157
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت