چاره‌نووسی ئه‌و منداڵه‌ی خرایه سه‌رمێزی سكرتێری كه‌مئه‌ندامان ئاشكرابوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان چاره‌نووسی ئه‌و منداڵه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی له‌یه‌ر ده‌ستكورتی و هه‌ژاری خستبوویانه سه‌ر مێزه‌كه‌ی، ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕێك پاره‌ی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌و منداڵه‌كه ئێستا لای دایكییه‌تی.
سامان حسێن، سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و منداڵه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه دایك و باوكی له به‌ر نه‌بوونی و ده‌ستكورتی خستیانه سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می كه نه‌خۆشی شه‌له‌ل ده‌ماغی هه‌بوو، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و نزیكه‌ی 600 هه‌زار دیناری بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
وتیشی: "هه‌ر یه‌ك له‌و 10 كه‌سه به جۆرێك ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاری كردن هه‌یه وتویه‌تی پاره‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌ده‌م، هه‌یه وتویه‌تی به پاره هاوكارییان ده‌كه‌م، ئێستاش منداڵه‌كه براوه‌ته‌وه بۆ لای دایكی".
ئه‌وه‌شی باسكرد: باری دارایی ئه‌و خێزانه زۆر خراپه‌و سێ بۆ چوار مانگ كرێی خانوو قه‌رزدارن.
شه‌وی رابردوو سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دوو وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی هه‌میشه لێی ده‌ترسام روویدا، ئه‌گه‌ر هه‌ژاری زۆری بۆ نه‌هێنێت، ئه‌م منداڵه شه‌له‌ل ده‌ماغه له‌سه‌ر مێزێك بۆ فڕێی ده‌ده‌ن".
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه‌شدابوو كه "به‌هۆی نه‌بوونی و نه‌دارییه‌وه خێزانی منداڵه‌كه توانای كڕینی ده‌رزی و ده‌رمانیان نیه بۆ ئه‌و منداڵه شه‌له‌ل ده‌ماغه".
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "خێزانی منداڵه‌كه توانای كڕینی پێداویستییان نییه و ده‌ڵێن چی لێ ده‌كه‌ن لێی بكه‌ن".
PM:04:47:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5059
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت