به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنێ هۆكاری روخاندنی رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنیی كه له هیلاری كلنتن، كاندیدی شكستخواردووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌سته‌وتووه، باس له هۆكاره راسته‌قینه‌كانی پشت ئه‌و گورزه ئاسمانییانه ده‌كات كه په‌یمانی ناتۆ له رژێمه‌كه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافیان وه‌شاند و له‌سه‌ر ته‌خت لایان برد.
له‌و به‌ڵگانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه وڵاتانی په‌یمانی ناتۆ خوازیاری ئه‌وه بوون له‌رێی لابردنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی خه‌ونی ئه‌و دراوه ئه‌فریقییه له‌ناوبه‌رن كه قه‌زافی ده‌یویست به پشتیوانیی ئاڵتونه‌كانی بیهێنێته ئاراوه و یه‌ك دراو بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌فریقا به‌كاربهێنێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه بووه كه ده‌ست بیگرێت به‌سه‌ر نه‌وتی یه‌ده‌گی لیبیا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا چاوی له‌وه بڕیبوو كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا له وڵاتانی ئه‌فریقا وه‌ك خۆی بهێلێته‌وه و هێز و توانای سوپای وڵاته‌كه‌ی پیشان بدات له‌وه‌ی كه توانای هه‌یه رێگری له قه‌زافی بكات ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌رفریقادا بگرێت كه زۆربه‌ی وڵاته‌كانی به زمانی فه‌ره‌نسی قسه ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری Foreign Policy Journal ، قه‌زافی یه‌ده‌كێگی زه‌به‌لاح له ئاڵتونی هه‌بووه كه له 143 تۆن مه‌زه‌نده كراوه، ئه‌مه جگه‌له هه‌مان هێنده زیو كه به‌هاكه‌ی بایی حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
قه‌زافی ویستویه‌تی دراوێكی ئه‌فریی له‌سه‌ر دیناری ئاڵتونیی لیبیا بینێته‌كایه‌وه و بیكخاته جێگه‌ی دراوی فره‌نك-ی فه‌ره‌نسی له وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش پاریسی نیگه‌ران كرد و وای لێ‌كرد سه‌ركردایه‌تیی په‌یمانی ناتۆ بكات بۆ له‌ناوبردنی قه‌زافی.
PM:05:08:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت