وێنەكێشەكەیان كۆچی دوایی كرد

‌سەنفورەكان بۆ دواجار ماڵئاوایی لە وێنەكێشەكەیان دەكەن

وێستگە نیوز-

كەسێتییەكانی سەنفورەكان دیارترین وێنەكێشی ئەو فیلمە كارتۆنییە لە تەمەنی 51 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

خانەی "لۆمبار" بۆ چاپەمەنییەكان كە مامەڵەی لەگەڵ باسكال گاری دەكرد، كۆچی دوایی ئەو وێنەكێشەی راگەیاند كە لە شاری لیجی بەلجیكا لەدایك بووە و لەگەڵ بیار كۆلیفۆر لە دواتردا لە زنجیرەی "بونوا بریزڤیر" كاری كردوووە. 
 
بۆ ماوەی دوو ساڵ، گاری كاری لە وێنەكێشانی ئەو بونەوەرە شین كورتەباڵایانەدا كردووە، بر لەوەی كولیفۆر داوای لێبكات كار لە زنجیرەی"بونوا بریزڤیر"دا بكاتەوە.

لەپاش مردنی بیار كۆلیفۆش لە ساڵی 1992 كە بە "بیۆ" دەناسرا، باسكاڵ گاری بەردەوام بوو لەسەر نوسینی ئەو دیالۆگە نوێیانەی كە كەسێتیەكی كارتۆنی منداڵێكە و بەردەوام كڵاوێك لەسەر دەكات و هێزێكی لەڕادەبەدەری هەیە و تەنیا لەكاتی توشبونی بە هەڵامەت ئەو هێز و توانایە لەدەست دەدات.

باسكال گاری لە ماوەی كاروانی كارە هونەرییەكانی كە 26 ساڵ بەردەوام بوو، 17 ئەلبومی لە زنجیرەی كارتۆنی سەنفورەكان دەركردووە لەگەڵ حەوت ئەلبومی یادەوەرییەكانی (بونوا بریزفیر) و لەم ماوەیەی دواییشدا وێنەكێشانی ئەلبومی 35ی سەنفورەكانی بە ناونیشانی (سەنفورەكان و فاسۆلیای وەنەوشەیی) تەواوكرد كە وابڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا نمایش بكرێت. 

 
  


PM:05:31:19/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو