گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مه‌لاكرێكار له سه‌رده‌می ئه‌نسارولئیسلام بڵاوده‌بێته‌وه
ژمارەیەک چەکداری ئه‌نسارولئیسلام
وێستگه نیوز –
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مه‌لاكرێكار له سه‌رده‌می گروپی چه‌كداری ئه‌نسارولئیسلام بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی مه‌ی خواردووه‌ته‌وه، به نه‌عل له گه‌نجێك ده‌ده‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 2002/3/9 ده‌گه‌ڕێته‌وه، گه‌نجێك به‌به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئیسلامییه‌وه به نه‌عل لێیده‌درێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه مه‌ی خواردووه‌ته‌وه به‌وجۆره لێیده‌درێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا مه‌لا كرێكاری ئه‌میری پێشووی گروپی ئه‌نسارولئیسلام ده‌ركه‌وتووه كه قسه له‌گه‌ڵ دوو ئیسلامییه‌كه ده‌كات.
ئه‌نسارولئیسلام كه یه‌كه‌مجار به‌ناوی جوندولئیسلامه‌وه له‌یه‌كی ئه‌یلولی 2001دا له‌ناوچه‌ی هه‌ورامانی هه‌رێمی كوردستان خۆی راگه‌یاند، له‌به‌یاننامه‌ی خۆڕاگه‌یاندنه‌كه‌یاندا وه‌ك لایه‌نێكی جیهادیی دژ به‌خاكی كافرنشینان (دار الكفر)، خۆیان ناساند.
گروپی چه‌كداری (ئه‌نسارولئیسلام) له‌لایه‌ن به‌شێك له كادیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لاكرێكار دروستبوو و له ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌شێك له شاره‌زوور ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو.
دوای هاتنی ئه‌مریكا له 2003 به فه‌رمی به‌ره‌یه‌كی ئه‌مریكی و كوردستانییان له‌سه‌ر كرایه‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو بران و ژماره‌یه‌كی زۆریان په‌نایان بۆ ئێران و بۆ پاشماوه‌كانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان برد.
PM:06:03:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 20761
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت