كوڕه‌زایه‌كی بارزانی: كه‌سێك به‌ناوی منه‌وه پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت
وێستگه نیوز –
كوڕه‌زایه‌كی مه‌سعود بارزانی ، رایگه‌یاند كه كه‌سێك به‌ناوی ئه‌وه‌وه داوای پاره و هه‌ندێك شتی مادی تری له خه‌ڵك كردووه.
ناسر مه‌نسوور كوڕه‌زای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه "له‌لایه‌ن هه‌ندێك دۆستان و خۆشه‌ویستانم ئاگادار كرامه‌وه كه كه‌سێك به رێگای چه‌ندان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی جیاوازی وڵاتانی ئه‌وروپا خۆی به‌ناوی من ده‌ناسێنێت و داوای پاره و هه‌ندێك شتی مادی تر له خه‌ڵك ده‌كات".
ناسرا مه‌نسوور مه‌سعود بارزانی كه باوكی فه‌رمانده‌ی له‌شكری گوڵان و فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڵێت: "هه‌ربۆیه دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سه نه‌فس نزمه ناوی (رێناس ئاخیر بیه‌یی)یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و كه‌سه "دانیشتووی وه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیایه و بۆمه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی مادی ئه‌م جۆره كرداره قێزه‌وه‌نه ده‌كات".
ناسر بارزانی له ئاگادارییه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "به پێویستم زانی كه ئاگاداری هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستانم بكه‌مه‌وه كه نه له‌دوور و نه له نزیك ئه‌م تاوانباره هیچ په‌یووه‌ندی به منه‌وه نیه".
داواكاریشه كه "نه‌كه‌ونه داوی ئه‌م جۆره كه‌سه ته‌ڵه‌كه‌بازانه و هه‌موو دۆست و ئازیزانتانیش ئاگادار بكه‌نه‌وه و بێگومانم كه ئه‌م جۆره كه‌سانه له كۆتایی دا له ده‌ستی یاسا رزگاریان نابێت".
PM:06:15:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 13589
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت